جیهانهەواڵی

ترەمپ جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئێران دەکاتەوە

دەنگی کورد 

 

دوای کۆبوونەوە کابینەکەی لە کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە.

 

له‌ تەوەرێکی قسەکانیدا ترەمپ باسی له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كردوو ڕایگه‌یاند: "هیوادارم ئێران ده‌ست نه‌كاته‌وه‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌تۆم و کارێکی لەو شێوەیە ئەنجام نەدات، لەبەر ئەوەی لە ئەگەری دووبارە دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان ئەوا باجێ قورس دەدات".

 

دوێنێ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک راگەیاندبوو و بەڵێنی دا سزای توندیش بەسەر رژێمی ئێراندا بسەپێنێت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *