عێراقکوردستانهەواڵی

شەش لایەنی سیاسی ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدکەنەوە

دەنگی کورد

پاش بڵاو بوونەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنە پارلەمانییەکەی ١٢ی ئایاری عێراق، دەنگۆی دەستێوەردان لە ئەنجامەکان بڵاو کرایەوە، ئەمڕۆ ١٤ی ئایای ٢٠١٨ شەش لایەنی سیاسی کوردستان، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوەو تیایدا ئەنجامەکان رەت دەکەنەوە.

پاش ئەوەی ئێوارەی رۆژی ١٢ی ئایار ئەو لایەنانە لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە سلێمانی، کۆبوونەوە بۆ بڕیاردان سەبارەت بە رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە، گەرچی هێشتا ئەنجامی کۆتایی رانەگەینراوە، بەڵام گرژی کەوتە نێوان هێزێکی یەکێتی و پاسەوانەکانی مەکۆی سەرەکی گۆڕان و تەقە روویدا لەنێوانیاندا، بەڵام ئەمڕۆ لە بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەولێر کەسی یەکەمی ئەو شەش لایەنە کۆبوونەوەو بەیاننامەیەکیان راگەیاند.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە"ە داخەوە پرۆسەی دەنگدانی ئەلیکترۆنییەکە رووبەرووی دەستێوەردان و ساختەکاریەکی بەرنامە بۆ دارێژراوی پێشوەختە بووەتەوە، دوای تاوتوێکردنی پرۆسەکە کۆبوونەوە گەیشتە ئەم چەند بڕیارەی خوارەوە

١ رەتکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکان و کۆی پرۆسەکە بە ھۆی زەوتکردنی ئیرادەی جەماوەری کوردستان و دزینی دەنگەکانیان .
٢ داوای دووبارەکردنەوەی ئەو ھەڵبژاردنە دەکەینەوە لە ھەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی بەزووترین کات


٣ ئامانجی راستەقینەی لایەنەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە بریتییە لە بەرگریکردن و گەڕانەوەی مافی راستەقینەی دەنگدەرانی گەلەکەمان .
٤ بۆ ئەم مەبەستەی سەرەوە ھەموو رێکارە سیاسی و یاسایی و مەدەنیەکان دەگرینە بەر دوور لە ھەموو جۆرە توند و تیژیەک.
٥ پێکھێنانی لێژنەیەکی ھاوبەش لە ھەماھەنگی نێوان ئەم ٦ لایەنەکە بۆ بەدواداچوون و گێرانەوەی دەنگە دزراوەکانی جەماوەر و دەرگاش کراوەیە لەبەردەم ھەر لایەنێکی تری سیاسی کە ئامادەبێت بەرگری لە مافی دەنگدەرانی گەلەکەمان بکات".

 

gallery

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *