عێراقهەواڵی

بارزانی پەیوەندی کرد بە موقتەدا سەدرەوە

دەنگی کورد

پاش ئەوەی لە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ بۆ پارلەمانی عێراق، لیستی (سائیرون) بە سەرۆکایەتی (موقتەدا سەدر) توانی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت، ئەمڕۆ نوسینگەی سەدر بڵاوی کردەوە کە پەیوەندی تەلەفۆنی لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ هاتووەو پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنەی لێکردوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ ١٥ی ئایاری ٢٠١٨ نوسینگەی موقتەدا سەدر بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە"سەماحەتی حوجەت ئیسلام و موسلمین سەید موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی پێگەیشتووە بۆ پیرۆزبایی کردن لێی، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پارلەمانییەکەو بەدەسهێنانی پلەی یەکەم بۆ هاوپەیمانی سائیرون هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ سەماحەتیان خواست".

لە بەیاننامەکەدا ئەوەیش هاتووە کە"موقتەدا سەدر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پەیوەندی پیرۆزباییە دەربڕیوە، داواکار بوو لە خوای گەورە برایەتی گەلانی عێراق بەهێز بکات، و خۆشەویستی پتەو بکات نێوان هەموو نەتەوەو تایفەو پێکهاتەکان".

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *