کوردستانهەواڵی

هەولێر.. لایەنگرانی لیستە ناڕازییەکان گردبوونەوەیان ئەنجامدا

دەنگی کورد 

ئێوارەی ئەمڕۆ لایەنگرای لیستە ناڕازییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاری ڕابردوو لە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و بەیاننامەیەکیشیاندا بە نەتەوەیەکگرتووەکان. 

لە گردبوونەوەکەدا سەدانکەس لە لایەنگرانی شەش لایەنی ناڕازی هەرێم ئامادەی بوون کە هەریەکە لە  بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆِران، یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌، هاوپه‌یمانی‌ دیموكراسی‌، بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و حیزبی‌ شیوعی‌ بوون. 

بە پێی زانیارییەکان ئەو شەشلایەنە لە کۆبونەوەی هاوبەشیاندا بڕیاری بەڕێوەبردنی ئەو گردبوونەوەیەیان دابوو. 

لە گردبوونەوەکەدا عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەکرد "جارێکی دیکە بەشداری هەڵبژاردنێک ناکەنەوە کە ئاوا ساختەکاری تێدا کرابێت." و هاوکات ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیشی بە شانۆگەری ناوبرد. 

هاوکات بەشداربووانی گردبوونەوەکە جەختیان کردەوە کە ساختەکاری لە ئەنامی هەڵبژاردنەکاندا کراوە. 

لە ١٢ی ئایاری ڕابردوو هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق بەڕێوەچوو کە تێیدا شەشلایەنی سیاسی هەرێم و بەشدار لە هەڵبژاردنەکان وایان ڕاگەیاند ساختەکاری لە دەنگەکاندا کراوە و دەنگی لایەنەکان گۆڕانکاری پێکراوە. 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *