عێراقهەواڵی

مالیکی دەیەوێت بەبێ موقتەدا سەدر حکومەت پێکبهێنرێت

دەنگی کورد

محەمەد سەیهود ئەندامی پارلەمانی سەر بە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرای کرد، کە جوڵاونەوەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەسەر قەوارە سیاسیەکانە کە زۆرینەی دەنگیان بەدەستهێناوە، ئاماژەی بە دەوڵەتی یاسا و فەتح و نەسر کرد کە چانسی راستیان هەیە بۆ پێکهێنانی زۆرینەی سیاسی بەڕێکەوتن لەگەڵ هێزە کوردییەکان و سوننەکان و ئەوانەی باوەڕیان بە پلانی ئەوان هەیە.

سەیهود ووتیشی:"نزیکایەتی هەیە لە بەرنامەی هەڵبژاردن لە نێوان هەندێك لە قەوارە سیاسییەکان، بە تایبەت ئەوانەی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای پێشوو بوون، کە لیستی فەتح و نەسر و دەوڵەتی یاسایە، ئەوەیشی ئاشکرا کرد"چانسی راستیان هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی سیاسی لە ماوەی داهاتوودا".

سەیهود ئەوەیشی ووت"هەندێك لایەنی سیاسی لە هێزە کوردییەکان و سونەکان هاوڕان لەگەڵ بەرنامەی کاری ئەم قەوارانە و دەکرێت لەگەڵیاندا حکومەتی زۆرینە پێکبهێنرێت و پرۆسەی سیاسی رزگار بکرێت تا گەیشتن بە ئاستی خەونەکانی گەلی عێراق".

سەیهود دوپاتی کردەوە" بوار نیە بۆ گەڕانەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای پشکدارێتی یاخود هەر بیانوویەکی دیکە"، جەختی کردەوە دەوڵەتی یاسا کە بەڕاستی کەوتوەتە جوڵە لەسەر ئەو قەوارانە کە باوەڕمان وایە گونجاون لەگەڵ بەرنامەی پارلەمانی".

سەیهود پێشبینی ئەوەیشی کرد کە رێکەوتن لەسەر حکومەتی زۆرینەی سیاسی لە ماوەیەکی کورتدا بکرێت، لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *