ئابووریجیهانهەواڵی

ئەمریکا سزای ئابووری نوێی بەسەر ئێراندا سه‌پاند

سزاکە بانکێکی عێراقیشی گرتۆتەوە

دەنگی کورد 

وەزارەتی گه‌نجینه‌ی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد چوار کەس و بانكێكی عێراقیان خستووه‌تە ناو لیستی سزادراوانی ئابوورییەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەڕێوبەری گشتی بانکی ناوەندی ئێران وەلیوڵڵا سەیف و بەرپرسی كاروباری نێودەوڵەتی لەهەمان بانک عەلی ته‌رز عه‌لی بەهۆی پشتیوانی کردنی هێزی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران و به‌رپرسێكی حیزبوڵڵا به‌ ناوی محه‌ممه‌د قه‌یسه‌ر خرانە نێو لیستی سزادراوان.

جیا لەمەش بانکی ئەلبلاد کە بانکێكی عێراقییه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كه‌ی به‌ ناوی ئاراس حه‌بیب كه‌تۆمه‌تبارن به‌ پشتیوانی کردنی تیرۆر و گه‌یاندنی پاره‌ به‌ حیزبولڵای لوبنان، خرانه‌ نێو لیستی سزادراوانی ئه‌مریكاوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *