جیهانهەواڵی

فه‌ڕه‌نسا له‌ دوو پرسدا له‌ گه‌ڵ ئه‌مریكا ناكۆكه‌

دەنگی کورد 

جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند: "ئه‌مریكا له‌ بابه‌تی قودس و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک تاك لایه‌نه‌ هه‌ڵسوكه‌وتیكردووه‌ و له‌و دوو بابه‌ته‌دا ناكۆكن له‌گه‌ڵی."

لۆدریان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ له‌و دوو بابه‌ته‌دا، فه‌ڕه‌نسا بڕیاره‌كانی ئه‌مریكای په‌سه‌ند نه‌كردووه‌ و ناكۆكن. 

جان ئیڤ لۆدریان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ پێگه‌ی قودس بە یاسای نێوده‌وڵه‌تی دیاریكراوه‌ و وتی: "چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه‌ پێویسته‌ و ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ش یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌. ئه‌و بڕیارانه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕابردوودا ده‌ركراون. پێویسته‌ له‌باره‌ی پێگه‌ی قودسه‌وه‌ رێز له‌ بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بگیرێت. به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌ركۆمار ماكرۆن، ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی كرد".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان له‌باره‌ی نیگه‌رانیی ئێسرائیل له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ رایگەیاند: "ته‌نها نیگه‌رانیی ئه‌منی، شه‌رعیه‌ت به‌ توندوتیژییه‌ك له‌م ئاسته‌دا نادات. فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش پێویستیان به‌ ئاشتی و ئاسایش هه‌یه‌." و ئیدانه‌ی توندوتیژییه‌كانی سوپای ئیسرائیلیشی كرد.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *