کوردستانهەواڵی

تەندروستی هەولێر بڵابوونەوەی ئیبۆلا رەتدەکاتەوە

دەنگی کورد 

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەبوونی نەخۆشی ئیبۆلا لە شاری هەولێر و دروستبوونی گومان و ترس و دڵەڕاوکێ لە لایەن هاووڵاتییانەوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر هەواڵەکە رەتدەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە کەسێک بە نەخۆشییەکی دەگمەن گیانی لەدەستداوە بەڵام نەخۆشییەکە ئیبۆلا نییە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، فاخیر کرمانجی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی توركی ڕایگه‌یاندووه‌: "دوێنێ کەسێک بە نەخۆشییەکی دەگمەن گیانی لەدەستداوە بەڵام دوای پشکنین دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکی دەگمەنە بەڵام ئیبۆلا نییە".

سەبارەت بەو نەخۆشییە دەگمەنەش، فاخیر کرمانجی وتی: "دوای تەواوبوونی ئەنجامی پشکنینەکان، جۆری نەخۆشییەکە رادەگەیەنیین، بەڵام هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە جۆری نەخۆشییەکە ئیبۆلا نییە".

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *