ڤیدیۆکوردستانهەواڵی

ڤیدیۆیەکی فەرهاد پیرباڵ کە نەدەبوو بڵاوبکرێتەوە، بڵاوکرایەوە

دەنگی کورد 

شەوی ڕابردوو رۆژنامەنوس هەڵگورد سەمەد ڤیدیۆیەکی دەگمەن و بڵاونەکراوەی نوسەر و روناکبیر دکتۆر فەرهاد پیرباڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پێگەی تویتەر بڵاوکردەوە. 

بە پێی وتەی هەڵگورد سەمەد ڤیدیۆکە بەشێکە لە فیلمێکی بەڵگەی لە سەر ژیانی یەک شەو و رۆژی فەرهاد بە بێ سانسۆر. 

هاوکات باس لەوەشدەکات بە پێی رێکەوتن بڕیاربووە لە دوای مەرگی نووسەر هەمووی بڵاوبێتەوە، بەڵام بە هۆی زیندانی کردنی فەرهادەوە پێیان باش بووە ئەم بەشە کورتەی بڵاو بکەینەوە.

فەرهاد پیرباڵ لە رۆژی ١١ی ئازار لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دوای بڵاوبونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تێیدا فەرهاد پیرباڵ "قسەی نەشیاو" بە مونا قاهوەچی، پەرلەمانتاری تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان وتبوو دەستگیرکرا. 

لە ماوەی رابردووشدا کەمپینێک بۆ ئازادکردی راگەیەندرا کە لە ئێستادا بەهۆی ئەو بەڵێنانەی پێیاندراوە لە ناردنی پیرباڵ بۆ دەرەوەی وڵات ئەو کەمپینە کارەکانی وەستاندووە. 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *