عێراقهەواڵی

به‌غدا.. له‌ هێرشێكی خۆكوژیدا پێنج كه‌س بوونه‌ قوربانی

دەنگی کورد 

له‌ ئاكامی هێرشێكی خۆكوژی له‌ به‌غدا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دەیانی دیکەش برینداربوونە و تا ئێستاش هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە. 

نەقیب ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف ئەفسەری پۆلیس له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند: خۆكوژێك كه‌ هێله‌گی بۆمبڕێژی له‌به‌ربووه‌ له‌ مه‌جلیسی پرسه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی تاریمییه‌ باكووری به‌غدا خۆی ته‌قاندووەته‌وه‌.

خه‌ڵه‌ف ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا لانی كه‌م پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئەو ئەفسەرەی پۆلیس باسه‌ له‌وه‌شكرد هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ناوچه‌كه‌یان به‌ رووی ئۆتۆمبێل و خه‌ڵكدا داخستووه‌ و به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی قوربانیان و برینداران بۆ نه‌خۆشخانه‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون.

جێی ئاماژه‌شه‌ تاكو ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *