کوردستانهەواڵی

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت یەکڕیزی ناو ماڵی خۆمان بپارێزین

دەنگی کورد 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بە ئەنجامی پڕۆسەی هەڵبژاردن کرد و داوای له‌ لایه‌نه‌كانیش كرد یه‌كڕیزی بپارێزن.

بارزانی ئه‌وه‌شی وت: هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەسەر بنەمای شەراکەت بگاتە چارەسەرێک لە بەرژەوەندی هەموو گەلی عێراق و کوردستان بێت و لەم بابەتەشدا یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان پێویستە و دەبێت یەکڕیزی ناو ماڵی خۆمان بپارێزین لەم ماوەیەشدا شاندێکمان.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "ئەو شەش لایەنەی نیگەرانی خۆیان دەربڕیەوە لەپرسی ھەڵبژاردن لە سلێمانی و کەرکووک، بۆ تەواوکردنی قافیەی شیعرەکەیان ھەولێر و دھۆکیشیان تێخستووە، بەڵام ھەر نیگەرانییەک ھەیە دەبێت بڕەوێتەوە.

وتیشی:"نیگەرانی ئەو شەش لایەنە بە جدی وەردەگرین و وەک سەرۆکوەزیران داوا لە کۆمیسیۆن دەکەم زۆر بە جدی کاری لەسەر بکات و هەموو رێکارێك بگرێتەبەر بۆ نەهێشتنی ئەو نیگەرانییەی لایەنەکان، جا رێککارەکان دووبارە ژماردنەوەی بەدەستە یان هەر رێگایەکی دیکەیە ئەوا من داوا دەکەم کۆمسیۆن بەو کارە هەڵبستێت".

سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژ بە داعش، برێت مەکگۆرگ، نێچیرڤان بارزانی وتی: "برێت مەکگۆرک ھاتووەتە ئێرە و یەکترمان بینووە و، لە چوارچێوەی پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق گفتوگۆمان کردووە، ئەوان دەیانەوێت حکوومەتێک تەشکیل بکرێت لە چوارچێوەی خزمەتکردنی هەموو هاووڵاتییانی عێڕاقدا بێت. "

ئه‌م لێدوانانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كاتیكدایه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌چوو و به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كان و هاوڵاتیانیش له‌ ئه‌نجامه‌كان نارازین و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن گۆڕانكاری له‌ ده‌نگه‌كاندا كراوه‌.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *