کوردستانهەواڵی

كۆمسیۆن: له‌ دوو رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامی کۆتایی هەڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نن

دەنگی کورد 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە مەترسی لەسەر ژیانی کارمەندەکانییان هەیە و ئاشکرایشی کرد کە دەنگەکان هەژمار ناکرێنەوە.

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقم کەریم تەمیمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "لە کەرکووک هەڕەشە لەسەر ژیانی کارمەندەکانمان هەیە و پێویستە سەرۆکوەزیرانی عێراق، گیانی کارمەندەکانییان بپارێزێت و چارەنووسی ئەو کارمەندانەش دیار بکات کە لەلایەن لایەنێکی سیاسیی لە کەرکووک دەستبەسەرە".

تەمیمی وتیشی: "بەپێی یاسا دەنگەکان بە دەست هەژمار ناکرێن و لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی دەنگەکانی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ١٢ـی ئایار بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان داوای دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکانییان کرد بە شێوەی دەستی.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *