جیهانهەواڵی

تره‌مپ دڵنیا نییه‌ له‌گه‌ڵ كیم كۆده‌بێته‌وه‌ یان نا

دەنگی کورد 

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون کە بڕیارە کە ١٢ی حوزەیران ئەنجامبدرێت دڵنیا نییە و ڕایدەگەیەنێت با ببینین چی روودەدات. 

 ترەمپ بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان شەوکەت میرزیۆییەڤ لە کۆشکی سپی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر ده‌نگۆی ئه‌نجامنه‌دانی كۆبونه‌وه‌كه‌ وتی: "تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیارییه‌كم پێنه‌گه‌شتووه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی وت:" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌ و هیچمان نه‌بینیووه‌ و نه‌بیستووه‌ له‌ باره‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌، وتیشی با ببینین بزانین چی روو ده‌دات."

هاوكات له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئایا هێشتا ده‌ستهه‌ڵگرتنی كۆریای باكور له‌ چه‌كی ناوه‌كی مه‌رجه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ی نێوانیان، تره‌مپ سه‌ری له‌قاند و وتی به‌ڵێ.

سەبارەت بەوەی کە ئایا بە دڵنیاییەوە لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور کۆدەبێتەوە یا نا ترەمپ گوتی : "با جارێ بزانین چی روودەدات".

کۆریای باکوور، مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکا و کۆریای باشوور بە گێرەشێوێنی وەسفکردبوو هەروەها رێککەوتنامە باڵایەکانیشی لەگەڵ کۆریای باشوور هەڵپەساردبوو. هەروەها کۆریای باکوور هۆشداری ئەوەشی دابوو کە ئەگەری هەیە کۆبوونەوەی ترەمپ و کیم کە بڕیارە لە ١٢ی حوزەیران لە وڵاتی سەنگاپور ئەنجام بدرێت هەڵبوەشێندرێتەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *