ئابووریهەواڵ

نرخی نەوت بۆ سەرو ٧٩ دۆلار بەرزبوویەوە

دەنگی کورد 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایس بڵاویکردەوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیووە و نرخی یەك بەرمیل نەوت بەم شێوە مامەڵەی پێوەکراوە:

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژاوای تەکساس بە ٧١ دۆلار و ٧٥سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز باسی لەوەکردبوو هەریەکە لە روسیا و سعودییە لە پلانیاندایە نرخی نەوت بگەیەننە ٨٠ دۆلار. 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *