کوردستانهەواڵی

سوپای عێراق هه‌واڵێكی كۆمسیۆن ره‌تده‌كاته‌وه‌

هیچ کارمەندێکی کۆمسیۆن دەستگیر نەکراوە

دەنگی کورد 

لە بەیاننامەیەکدا مەعەن سەعدی، فەرماندەی پلانی سەپاندنی یاسا لە پارێزگای کەرکووک رایگەیاندووە ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن گوایە فەرمانبەرێکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان وەك بارمەتە لە کەرکووك دەستبەسەرکراوە، دوورە لە راستی و ھیچ بنەمایەکی نییە.

لیوا مەعەن سەعدی رەتیکردەوە کە ھیچ فەرمانبەرێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە کەرکووک وەک بارمتە دەستبەسەرکرا بێت و دووپاتیشی کردەوە کە سەرجەم سندوقەکانی دەنگدان لە کەرکووک پارێزراون.

سەعدی باسی لەوەشکردەوە رەوشی پارێزگای کەرکووک سەقامگیرە و ھیچ شتێک نییە کە مایەی نیگەرانی بێت.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی کۆمسیۆنەکەیان لە پارێزگای کەرکووك لە لایەن لایەنە سیاسییەکانەوە ھەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *