تەکنەلۆژیاجیهانهەواڵی
زۆكهبێرگ رازی بوو له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئاماده بێت

دەنگی کورد
مارك زۆكهبێرگی دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك رایگه‌یاند ئاماده‌یه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئاماده‌بێت بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی زانیارییه كه‌سییه‌كانی فه‌یسبووك.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئه‌نتۆنیۆ تاجانی له وته‌یه‌كیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك له هه‌فته‌ی داهاتوودا گه‌شت بۆ بروسڵ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان ببینێت.
ئه‌وه‌شی وتووه به‌خێرهاتنی زۆكهبێرگ ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌بوون له به‌رده‌م په‌رله‌مان، كه نوێنه‌رایه‌تی 500 ملیۆن له خه‌ڵكی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن. هاوكات باسی له‌وه‌شكردووه ئه‌م سه‌ردانه‌ی هه‌نگاوێكی باشه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یس بووك.
پێشتر كۆمپانیای فه‌یسبووك به دزه‌پێكردنی زانیاری تایبه‌تی به‌كارهێنه‌رانی له لایه‌ن ده‌زگای كامبریدج ئهنالهتیكاوه تۆمه‌تباركرا كه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی زانیارییه‌كانی به‌كارهێنابوو. هاوكات زۆكهبێرگ، له وته‌یه‌كیدا دانی نا به‌و راستییه‌دا و داوای لێبووردنیشی له بهكارهینهرانكرد و رایگه‌یاند: "ههڵهمانكردووه و داوای لێبوردن ده‌كه‌ین."