عێراقکوردستانهەواڵی

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ده‌نگدان ده‌كه‌ن

دەنگی کورد

ژمارەیەک ئەندامی فراکسیۆنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوایان لە ئەنجوومەنی نوێنەران کرد دانیشتنێکی بەپەلە بە ئامانجی تاوتوێکردنی پرسی ئەنجامدانی ساختەکاری لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ساز بکات.

ئەو فراکسیۆنانەی لەو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییە ھاوبەشەدا بەشداربوون نوێنەرانی ھەریەکە لە ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا، ئیئتلافی وەتەنییە، ئیئتلافی قەراری عێراق، بزووتنەوەی گۆڕان و تورکمان بوون. 

لایخۆشییەوە فەرید ئیبراھیمی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند رێژەی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوینەران، ١٦ لەسەدا بووە، نەوەک وەک ئەوەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە گەیشتووەتە ٤٤،٥٢ لەسەدا.

ئیبراھیمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "قەبارەی یاریکردن و ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران، داپۆشینی لە لایەن کۆمسیۆنەوە، وا دەکات راستگۆیی و بێ لایەنی خۆی لەدەست بدات و جێگەی باوەڕی گەل نەبێت".

ھاوکات لە بەیاننامەیەکی ھاوبەشەدا ئەو فراکسیۆنانە داوایان لە ئەنجوومەنی نوێنەران کرد کە بە ئامانجی لێپرسینەوە لەگەڵ کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان، دانیشتنێکی نائاسایی ساز بکات.

١٢ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و لە هەرێمی کوردستان ٧ لایەن و بەشێك لە لایەنە عێراقییەکانیش نارازین لە ئەنجامەکان و بانگەشەی ئەوەدەکەن دەنگدانەکە ساختەی تێداکراوە لە رێگەی گۆرینی دەنگی لایەنەکان. 

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *