ئابووریهەواڵی

نرخی نه‌وت گه‌یشته‌ سه‌روو 80 دۆلار

دەنگی کورد 

نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی پێنج کۆیەک لەگەڵ ئێران گه‌یشته‌ 80 دۆلار.

به‌پێی ماڵپه‌ری ئۆیڵ پرایس دۆت كۆم نرخی نه‌وت له‌ كاتژمێر 2:45 خوله‌كی ئه‌مرۆ گه‌یشته‌ 80 دۆلار.

هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس به‌ 72 دۆلار و 20 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ئه‌مه‌ش به‌رزترین نرخه‌ لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ەوە.

هاوكات شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی پێنج کۆیەک لەگەڵ ئێران و بڕیاری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئەو وڵاتەدا و روونکردنەوەی کۆمپانیاکانی بواری وزە، بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *