تەندروستی

سودەکانی خورما

 

دەنگی کورد

خورما یەکێکە لە خۆراکە بەسود و پر ڤیتامینەکان کە دەوڵەمەنە بەچەند ڤیتامینێکی جۆراو جۆر وەک A, B1 , B2 , C, E  هەر 100 گرام خورما 314 کیلۆکالۆری گەرمی ووزە بەخشی تیایە

خورما خراوەتە ریزی میوە بە بەهاکانەوە و چەندین سەدی هەیە لەوانە :

خورما لەبەر بونی ڤیتامین A ، بۆ ڕاگرتنی رێژەی کالسێۆمی لەش پێویستە و بۆ باش راگرتنی مووی لەش و ساخی نینۆک و پاراستنی دەم و لوت و چاو و گەشەی ئەندامەکانی لەشی منداڵان بە سوودە

بونی ڤیتامین B لە خورمادا بەسودە بۆ پاراستنی ئاستی بیر و مێشک و بۆ دەستە بەر کردنی خۆراکی تەواو بۆ لەش

رۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ دروست کردن و گواستنەوەی وزەو گەشەی کۆرپەلە و دروست کردنی ماددە پرۆتینیەکان و کێشکردنی ماددە شەکرییەکان و چارەسەری دەمارەکان و جگەر زۆر کاریگەرە

خورما برێک فۆسفۆری تێدایە کە زۆر بە سودە بۆ زیندو هێشتنەوەی خانەکانی مێشک

وە هەروەها چارەسەرە بۆ زۆربەی کەم و کورییەکانی لەش لە بەر بونی ئەو برە فۆسفۆر و مەگنسێۆمەی کە لە خورمادا هەیە وەک زانراوە مەگنسێۆم یارمەتی پاراستنی لەش ئەدات لە توش بون بە شێر پەنجە

ئەو شیرینیەی کە لە خورمادا هەیە کەمتر مەترسی هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە

خورما ئەو خۆراکە سەرەکییە کە هەمیشە لە رەمەزاندا دەخورێت

 

A-N

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *