هەمەڕەنگ

 چاوەڕێی منداڵی ٢١من

خیزانیکی گەورەی بەریتانی

دەنگئ کورد
 دوای ئەوەی دایکیان ڕایگەیاند سکی پڕە بە منداڵێکی تر.

ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە، منداڵەکە بەمزووانە بەشداری خێزانە گەورە دەکات کە باوکیان ناوی نوێل ڕادفۆرد و دایکیشیان ناوی سو ڕادفۆردە.

خێزانەکە هەواڵی سکپڕی سویان لە ڕێگەی تۆرەکۆمەڵایەتییەکانەوە ڕاگەیاند.

ئەم منداڵە تازەیە بەراورد بە گەورەترین منداڵیان سێ دەیە جیاوازی تەمەنیان هەیە، واتە گەورەترین منداڵی تەمەنی ٣٠ ساڵە، بە جۆرێک سو تەمەنی ١٤ ساڵ بووە کە یەکەم منداڵی بووە.

ئەم خێزانە لە شارۆچکەی مۆرکامبی سەربە لانکاشایەر لە بەریتانیا  دەژین، هەفتانە بڕی ٤٠٠ دۆلار بۆ خۆراکی منداڵەکان خەرج دەکەن.

نوێل و سو لە ساڵی ١٩٩٩وە پیشەیان دروستکردنی سەمون و کێکە، هەروەها چەند ساڵێک لەمەوبەر بوون بە داپیرە و باپیرە، دوای ئەوەی سۆفی کچیان بۆ یەکەمجار بووە دایک

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *