ئەدەب و هونەر

دواھەمین ھەناری دونیا


دەنگی کورد
دواھەمین ھەناری دونیا ڕۆمانێکی بەختیار عەلییە. ئەو ڕۆمانە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە سلێمانی بڵاوکراوەتەوە، و لە ساڵی ٢٠٠٣ خەڵاتی باشترین ڕۆمانی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی وەرگرت.

چیرۆک
موزەفەری سوبحدەم پاش ٢١ ساڵ دیل بوون دێتەوە و بەدوای کوڕەکەی دەگەڕێت (سەریاسی سوبحدەم). لە ماوەی ئەو ٢١ ساڵەدا پارتەکەی گۆڕانێکی زۆری بەسەردا ھاتووە، دەسەڵاتی گرتۆتە دەست و وەکو پارتێکی سیاسی گەندەڵ وڵاتی تووشی شەڕی ناوخۆیی کردووە. پاش گەڕانێکی زۆر موزەفەری سوبحدەم ناونیشانی سێ کەس دەست دەکەوێت بەناوی سەریاسی سوبحدەم وە دوویان دەکەوێت. سەریاسی یەکەم لە مەیدانی عەرەبانەکان دەکوژرێت، سەریاسی دووھەم پێشمەرگەیە و پاش چەند ساڵ دەکەوێتە بەندیخانە و سەریاسی سێھەم لە منداڵی بەھۆی تەقینەوەیەک دەسووتێت.

وەرگێڕان بە زمانەکانی‌تر
دواھەمین ھەناری دونیا تا ئێستا بە زمانی 
ئاڵمانی،
 ڕووسی،
 ئینگلیزی،
 عەرەبی، 
تورکی،
 فارسی 
 ئیسپانیش 
وەرگیراوە

ئەم ڕۆمانە تا ئێستا لە لایەن سێ وەرگێڕی جیاوازەوە کە بریتین لە (مەریوان ھەڵەبجەیی، ڕەزا کەریم موجاور و ئارەش سەنجابی) وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *