تەندروستی

زیرەكی و نەخۆشی دەرونی پەیوەندیان بەیەكەوە چییە؟

دەنگی کورد

ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردوە ئەو كەسانەی زیرەكن ئەوە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی دەرونی زیاترە .

توێژەرەوەكان ئەم لێكۆڵینەوەیەیان لەسەر 3715 خۆبەخش ئەنجامدا كە لە كۆمەڵەی MENSA بوون و ئەم كۆمەڵەیە كۆمەڵێك لە كەسانی زیرەكی بواری IQ كاری تیادا دەكەن لە سەر ئاستی جیهاندا و مەرجی كاركردن لەم شوێنەدا  ئەوەیە كە دەبێت ئاستی زیرەكیان سەروو 130 پلە بێت .

 

ئەنجامی توێژینەوەكە ئەوەی ئاشكرا كرد ئەو كەسانەی زیرەك و بیلمەتن ئەوە زۆر كات كێشەی دەرونیان هەیە كە پێی دەوترێت "  hyperexcitable brain  " و ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت مێشكی ئەم كەسانە زۆر بە ئاگاترە لە مێشكی ئەو كەسانەی زیرەك نین و كەسە زیرەكەكان زۆر بە ئاگان لە دەوروبەرەكەیان و بەهۆیەوە كۆئەندامی دەماریان چالاكترە و بەهۆیەوە مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی دەرونی زیاتر دەكات .

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *