جیهانهەواڵی

کۆشکی سپی: سەرۆك ترامپ و کیم دوانزەی مانگ کۆدەبنەوە

دەنگی کورد

کۆشکی سپی ڕایگەیاند ئامادەکارییەکان بۆ سازدانی کۆبوونەوە لوتکەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون بەباشی بەڕێوە دەچێت و دوانزەی مانگ کاتژمێر نۆی ئێوارە بە کاتی سەنگاپوور کۆدەبنەوە.

ئەمەش یەکەمین ڕاگەیاندنە سەبارەت بە کاتی یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان دوو سەرکردەکە. سەرۆک ترامپ سێ ڕۆژ لەمەوبەر پێشوازی لە شاندێکی ئاست بەرزی کۆریای باکوور کرد لە کۆشکی سپی و شاندەکە پەیامێکی کیمیان گەیاند بە سەرۆک ترامپ.

وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز ڕەتیکردەوە باس لە وردەکاری ئەو پەیامە بکات، بەڵام نەیشاردەوە کە ترام ڕۆژانە سەبارەت بە کۆریای باکوور ڕاپۆرتی دەدرێتێ لەلایەن تیمی ئاسایشی نیشتیمانیەوە."

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *