کوردستانهەواڵی

وەزارەتی رۆشنبیری: خەڵك ئازادە لەرێگەی چ کۆمپانیایەکەوە کەناڵە لۆکاڵییەکان وەردەگرێت 

دەنگی کورد 

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە گرێبەستیان لەگەڵ ھیچ کۆمپانیایەک بۆ پەخشی کەناڵە لۆکاڵییەکان کردبێت.

محەمەد گەردی، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری رایگەیاند: "بۆ چارەسەرکردنی گرفتی پەخشی کەناڵە لۆکاڵییەکان، چەندین خول و کۆبوونەوە لەگەڵ  پسپۆڕانی ناوخۆیی و بیانی کراوە, سەرەتا بیرۆکەی کۆکردنەوەی کەناڵە لۆکاڵییەکان لەیەک تاوەردا ھەبوو، بەڵام دواتر شارەزایانی بواری میدیا پێشنیاری DVBT٢  یان ھەڵبژارد، لەسەر ئەم بنەمایەش وەزارەتی ڕۆشنبیری بەمەبەستی ھێنانی سیستمەکە دەرگای بۆ کۆمپانیاکان کردووەتەوە".

ڕوونیکردەوە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان گرێبەستی لەگەڵ ھیچ کۆمپانیایەک نەکردووەو خەڵک ئازادە بە چ سیستەمێک و لەرێگەی چ کۆمپانایەکەوە کەناڵە لۆکاڵییەکان وەردەگرێت و ئەوان تەنیا مۆڵەتی کارکردنیان بە کۆمپانیاکان داوە نەک گرێبەست.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *