هەمەڕەنگ

خواردنی زۆری هەنار ژنێکی ئوسترالی کوشت

دەنگی کورد

وەزارەتی خزمەتگوزاری ئوسترالیا ڕایگەیاند، بەهۆی زۆر خواردنی هەنارەوە ژنێکی تەمەن ٦٣ ساڵ لە باشوری ئەو وڵاتە گیانی لەدەستدا.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری بی بی سی بەریتانی، وەزارەتی خزمەتگوزاری هۆشداریداوە لە کڕینی هەناری کۆمپانیای کرییمۆی وڵاتەکەی چونکە لە هەفتەی ڕابردووەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٤ کەس بەهۆی زۆر خواردنی هەنارەوە توشی سکچوون بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

بە پێی هەواڵەکە، کۆمپانیاکە میوەی هەناری لە بەڕادێکی بەستوودا داناوە و دواتر بە فرۆشیارەکانی فرۆشتووە، ئەو هەنارەش لە وڵاتی میسرەوە هەناردەی ئوسترالیا کراوە.

ئاماژە بە ئەوەشکراوە، ئەگەر هەموو جۆرە میوەیەک ١٥ بۆ ٥٠ رۆژ لە بەڕاددا هەڵبگرێت ژەهراوی دەبێت، لە کاتی خواردندا مرۆڤ ڕووبەڕووی مەرگ دەکاتەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *