تەندروستی

ئەو سێ پرسیارە ی پیویستە لە کاتی خەو لە منداڵەکەت بکەی

 

دەنگی کورد
زۆر گرنگە دایکان و باوکان بەر لە خەوتن گرنگییەکی تایبەت بە منداڵەکانیان بدەن لەڕووی پاکوخاوێنی جلوبەرگەکانیان و شتنی ددان و گێرانەوەی چیرۆک یاخود گۆرانی وتن بۆ منداڵەکەیان، بەڵام سێ پرسیاری زۆر گرنگ هەن کە پێویستە دایکان و باوکان بەر لە خەوتن لە منداڵەکانیان بکەن تا دڵنیابن لە ژیان و تەندروستیی ڕۆژانەی منداڵەکەیان.

ماڵپەڕی "sayidaty" ئەو سێ پرسیارە گرنگەی خستووەتەڕوو، کە بریتین لە:

– ئەمڕۆ چ شتێک دڵخۆشی کردیت؟

– ئەمڕۆ چ شتێک بێزاری کردیت و گریاندیتی؟

– ئەمڕۆ چی فێربوویت؟

ئەم سێ پرسیارە لەوانەیە زۆر سادەبن بەڵام ئاڕاستەکردنی بۆ منداڵ یارمەتیدەرێکی زۆر گرنگ و بەهێزە بۆ بیرکردنەوەی لە ڕووداوەکان و دەربڕینی هەستەکانی، ڕێگەدەدات چی لە مێشکیدایە نەترسێت و پێتبڵێت.

جگە لەوەش یارمەتی منداڵ دەدات دووبارە بیر لە کردارەکانی ڕۆژەکەی بکاتەوە و بزانێت چ هەڵەیەکی کردووە و چ کارێکی باشی کردووە، تا بۆ ڕۆژی دواتر هەمان هەڵە نەکاتەوە و بەرەو باشتر بچێت.

لەم کاتەدا گرنگە دایکان و باوکان یارمەتیدەری منداڵەکانیان بن تا بتوانێت ڕووداوەکانی بیربکەوێتەوە و بێزارنەبێت لە پرسیارەکان، بۆیە پێویستە بە زەردەخەنە و دڵخۆشییەوە گفتوگۆی لەگەڵدا ئەنجامبدەیت و بۆ کارە باشەکانی سوپاسی بکەیت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *