تەندروستی

سوده كانی باينجان

دەنگی کورد
توێژه‌ران ده‌ڵێن : باینجان به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ریشاڵه‌كان داده‌نرێت، هه‌روه‌ها هاوكاره‌ بۆ تووش نه‌بوونت به‌ "قه‌به‌ز"ی و هه‌وكردنی "قۆلۆن" و "به‌واسیر".

توێژه‌رانی بواری ته‌ندروستی چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر باینجان ئه‌نجام داوه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی باینجان جۆرێك له‌مادده‌ دژه‌ ئۆكسیده‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌ رێگری له‌تێكچوون و بێ كه‌ڵك بوونی موخ
یا هه‌وكردنی له‌رێگه‌ی به‌كتریاوه‌ ده‌كات.

توێژه‌ران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ناوكی باینجان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین (b) و هه‌ندێك كانزای گرنگی وه‌ك(بۆتاسیۆم و مز و مه‌گناسیۆم ومه‌نگه‌نیز وفۆسفۆر و ترشی فولیك)، به‌مانه‌ش مرۆڤ له‌مه‌ترسی تووشوبون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان و خوێن به‌ربوون و دوسنتاریا به‌ دوور ده‌خاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گرنگیه‌كی دیكه‌ی باینجان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و پۆتاسیۆمه‌ی له‌ناو باینجاندا هه‌یه‌ رێژه‌ی خوێ له‌ناو خوێن و راده‌ی شێ له‌ناو له‌شدا رێك ده‌خات.
باينجان مادده ى solasadine glycoside ,وBEC5 تيدايه كه دژى خانه ى شيرپه نجه يه كه سووديكى زور ى هه يه بو ئه وكه سانه ى تووشى شير په نجه ى پيست بوون .

 هه نديك له سووده كانى باينجان به خال :

١- دژه ئؤكسانه
٢- ده وله مه نده به پؤتاسيؤم
٣- هاوكاره بؤ ريگرتن له توو شبوون به نه خؤشيه كانى دل 
٤- ريژه ى كؤليسترؤلى زيان به خش له خوين كه م ده كاته وه
٥- بيروهؤش به هيزده كات
 ٦ – ميزهينه ريكى باشه 
٧- به سووده له كاتى سكچون
٨- ريكخه رى هؤرمؤناتى نيرينه و ميينه يه.
٩- تواناى سيكسى به هيزده كات .
 به لام به سووركردنه وه ى هه نديك له سووده كانى له ناوده چيت،بؤيه هه ولده به شيوازى تر سوودمه ندبيت لي ى.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *