تەندروستی

هەندێک کار پێویستە هەر لە سەرەتای تەمەنیەوە فێری منداڵ بکرێت


دەنگی کورد
هەندێک ڕەفتاری ڕۆژانە گرنگە هەر لەسەرەتای منداڵییەوە فێری منداڵ بکرێت بە تایبەت بەر لە تەمەنی سیانزە ساڵی، وەک پاشەکەوت کردنی پارە و ئامادەکردنی ژەمێکی ئاسایی.

.ماڵپەڕی " Brightside" هەندێک لەو شتانەی خستووتە ڕوو کە پێویستە فێری منداڵ بکرێن.

-هەندێک کار پێویستە هەر لە سەرەتای تەمەنیەوە فێری منداڵ بکرێت، یەکێک لە گرنگترینەکان چۆنێتی پاشەکەوت کردنی بڕێک پارەیە لە ڕۆژانە یاخود هەفتانەکەی خۆی هەروەها چۆنێتی خەرجکردنی پارە لە شتێکدا کە پێویستە.

-بە گوێرەی زانیاری سایکۆلۆژی منداڵ، دەتوانن هەندێک کار ئەنجامبدەن هەرچەندە تەمەنیشیان زۆر گەورە نەبێت وەک پاککردنەوە و کۆکردنەوەی پۆشاکی خۆیان، زۆر گرنگە بەر لە تەمەنی سیانزە ساڵی منداڵ فێربکرێت پۆشاکەکانی خۆی ڕێکبخات، جێگای خەوەکەی خۆی کۆبکاتەوە و پاش خۆشتن کەلوپەلەکانی خۆی ڕێکبخات.

-پێویستە منداڵ فێری ڕێکخستنی کات بکرێت و بزانێت بەرنامە و کارەکانی خۆی بە پێی کات رێکبخات.


-خواردن ئامادەکردن یەکێکە لەو کارانەی پیویستە منداڵ بەر لە تەمەنی سیانزە ساڵی فێر بکرێت، گرنگە دایکان و باوکان وا لە منداڵەکانیان بکەن توانای ئامادەکردنی هەندێک خۆراکی بۆ خۆی هەبێت وەک لەفە و هێلکەی کوڵاو و سوپ و زەڵاتە.

-شارەزایان ئامۆژگاری دایکان و باوکان دەکەن کە بەردەوام باس لە گرنگییەکانی خۆشتن و پاکوخاوێنی پۆشاک و ددان شتن بۆ منداڵەکانیان بکەن، هەروەها زۆر گرنگە خۆیان بەردەوام باشترین نموونە بن بۆ منداڵەکانیان.

-فێرکردنی فریاگوزاری سەرەتایی زۆر گرنگە بۆ منداڵ تا لە کاتی برینداربووندا بتوانن چارەسەر بۆخۆیان ئەنجام بدەن، گرنگە فێری ژمارەی فریاگوزاریی بکرێن.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *