جیهانهەواڵی

وەزیری ناوخۆی تورکیا: چ کاتێك بمانەوێت دەتوانین دەست بەسەر قەندیلدا بگرین

دەنگی کورد 

وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو بە ئاماژەدان بەوەی کە تورکیا چ کاتێک بیەوێت دەتوانێت دەستبەسەر قەندیلدا بگرێت رایگەیاند: ئێستا ھێزی تورکیا گەیشتۆتە ئەم خاڵە.

سولەیمان سۆیڵو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە قەندیل پێشتر ئامانجێکی دووری تورکیا بووە، بەڵام ئێستا ئامانجێکی نزیکەو پەیوەندی بە کاتەوە ھەیە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا لەسەر نەخشە، ناوچە سنوورییەکانی شرنا‌خ و ھەکاری نیشانداو وتی: ماوەیەکی دوور و درێژە لە باکووری عێراق کێشەیەک ھەیە پێویستە چارەسەر بکرێت.

سۆیڵو ئاماژەی بەوەدا، جاران قەندیل ئامانجێکی دوورو سەخت بوو و تەنانەت دەوترا تورکیا ئەوەی پێ چارەسەر ناکرێت، بەڵام تورکیا چ کات و ساتێک بیەوێت دەتوانێت دەست بەسەر قەندیلدا بگرێت و ئێستا ھێزی تورکیا گەیشتۆتە ئەم خاڵە لە رووی سەربازی، ئەمنی و تەکنەلۆجیا.

ڕونیشیکردەوە: لە ماوەیەکی دیاریکراو و نزیکدا سوپای تورکیا قەندیل بە چاوی خۆی دەبینێت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *