کوردستانهەواڵی

گەشتەکانی ئێران بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستیانپێکردەوە

 دەنگی کورد

کۆماری ئیسلامی ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی خۆی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێکردەوە و ئەمڕۆ دوای نزیکەی نۆ مانگ یەکەم گەشتی ئاسمانی لەو وڵاتەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی.

گەشتەکە ئەمڕۆ لە لایەن کۆمپانیای ماھان-ئێری ئاسمانی ئێرانییەوە لە شاری تارانی پایتەختی ئەو وڵاتەوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجامدرا، دواتر گەشتی چوون لە سلێمانییەوە بۆ تاران ئەنجامدراو بڕیارە ئەو گەشتانە ھەفتانە بە دوو گەشت بەردەوامی ھەبێت.

بەرلە داخستنی ئاسمانی ھەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر بە رووی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان کە بە ھۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی ٢٨ی مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو لە لایەن حکوومەتی عێراقییەوە بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ ھەردوو فڕۆکەخانەکە درا لە فڕۆکەخانەی سلێمانی ھەفتانە ١٤٤ گەشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرا، بەڵام لە ئێستادا و بە ھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەکە ژمارەی گەشتەکان بۆ کەمتر لە نیوە دابەزیوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *