عێراقهەواڵی

تورکمانەکان ھاوپەیمانییەتییەکیان راگەیاند

دەنگی کورد
حزب و لایەنە تورکمانییەکانی ھەرێم ھاوپەیمانییەتییەکیان بۆ ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاندو نیگەرانی خۆشیان دەربڕی لە دروستکردنی ژمارەیەک لیست و قەوارەی تورکمانی لە لایەن حزبە کوردیەکانی ھەرێمەوە.

بە مەبەستی یەکخستنی گوتاری سیاسیی تورکمانی و رێکخستنی نوێنەرایەتی نەتەوەیی تورکمان لە خولی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان، پێنج حزب و لایەنی سیاسیی تورکمانی لەناو لیستی گەشەپێدانی تورکمان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشداری دەکەن وەک کوتلەیەکی یەکگرتوو.

قەوارەکە پێکدێت لە: پارتی گەشەپێدانی تورکمان، پارتی دیموکراتی تورکمان، بزووتنەوەی بێلایەنی تورکمان، پارتی گەلی تورکمانی و کۆمەڵەی لیبڕاڵی تورکمان.

داواشیانکرد چێتر حزبە کوردیەکان چاویان لە کورسی تورکمانەکان نەبێت و ئەو پێنج کورسییەی بۆ کۆتای تورکمانەکان ھەیە، نوێنەرانی ئەو لایەنانە لەسەری دانیشن.

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، محەمەد ئیلخانلی وتیشێ: لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبوونەتەوەو بە فەرمی پێیانڕاگەیاندوون کە ئەوان تۆمەتباردەکرێن بەوەی کورسی کۆتاکان بەتایبەت تورکمان بەکاردەھێنن، بەڵام ئێستا حزبەکانی دیکەش ئەم کارەیان دووبارە کردووەتەوە و حزبی دیکەیان بە ناوی تورکمانەوە دروستکردووە بۆ بەکارھێنانی کورسی کۆتاکان.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *