راپۆرتی

دۆسیەی مردنی گوماناوی سەرۆك کۆماری پێشوتری ئێران

 

دەنگی کورد

غولام عەلی رەجایی راوێژکاری سەرکۆماری پێشووتری ئێران رایگەیاند، ھاشمی ڕەفسنجانی بە شێوەیەکی ئاسایی نەمردووەو شتگەلێکی ناڕوون ھەیە.

رەجایی لەبارەی مردنی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران، ھاشمی رەفسنجانی بۆ ماڵپەڕی ھەواڵیی Ensafnews ئاشکرایکردووە: شتێک لە پشت مردنی ڕەفسەنجانییەوە ھەیە کە جەڵتەی دڵ و مردنی ئاسایی نییە.

راوێژکاری سەرکۆماری پێشووتری ئێران ھێمای بۆ ئەوە کردووە: لەبارەی مردنی رەفسنجانی-یەوە شتگەلێکی ناڕوون ھەیە کە دوای ١٠ ساڵی دیکە رووندەبنەوەو ھەموو کەس دەزانێت کە رەفسنجانی ١٠ رۆژ بەر لە مردنی ناوی ژمارەیەک کەسی بۆ ھاوسەرەکەی (عیففەت مەراشی) ژماردووە و پێی گوتووە کە ئەوانە 'دەیانەوێت بیکوژن.

عەلی رەجایی لە بارەی دەنگۆکانەوە ئاماژە بەوەشدەکات: لەلایەن فاتیمەی کچی رەفسنجانییەوە زانیاری لەو جۆرەی پێ دراوەو فاتیمە پێی وتووە کە ماتۆرسوارێک لێی نزیکبۆتەوەو پێی وتووە: بە باوکت بڵێ دەیانەوێت ئەو بپێکن و دواتر لێی دوورکەوتۆتەوە، کچەکەی دیکەی رەفسنجانیش فایزە ھاشمی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو رایگەیاندبوو، لەبارەی مردنی باوکییەوە زانیاری پێویستییان پێنەدراوە.‌

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *