جیهانهەواڵی

١٥٢ کۆچبەری نایاسایی  لە کەناراوەکانی لیبیا رزگار کران

دەنگی کورد
ھێزی دەریاوانی لیبیا، ١٥٢ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی باکووری رۆژئاوا و رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە رزگار کرد.

لە بەیاننامەیەکدا ھێزی دەریاوانی لیبیا ئاماژەی بەوەداوە، بەشێک لەو ١٥٢ کۆچبەرە نایاساییانەی بە ٢٠ میل باکووری شاری زوارە رۆژئاوای شاری تەرابلوس بەشەکەی دیکەیان لە کەناراوەکانی شاری قرەبولی رۆژھەڵاتی شاری تەرابلوس ئەو وڵاتە رزگارکردووە.

ھێزی دەریاوانی لیبیا روونیکردووەتەوە کۆچبەرە نایاساییەکان ھەڵگری رەگەزنامەی جەزائری، تونسی و سووادنیین کە لە نێویاندا ١٩ ئافرەت و سێ منداڵ ھەن.

ئەوەش ھاتووە کۆچبەرە نایاساییەکان رەوانەی بنکەی دەریایی تەرابلوس کراون و دوای دابینکردنی یارمەتی مرۆیی و پزیشکی بۆیان، رەوانەی ناوەندی پەنابەرانی تاجورا کراون.

ماوەی چەندین ساڵە کۆچبەرانی وڵاتانی ئەفریقا کەناراوەکانی لیبیا لە دەریایی ناوەڕاست دەگرنە بەر بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی خۆیان بگەیەننە کەناراوەکانی ئیتاڵیا و لەوێیەوە بچنە وڵاتانی ئەورووپا.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *