جیهانهەواڵ

مێرکڵ ھێرشێکی توند دەکاتە سەر دۆناڵد ترامپ


دەنگی کورد
راوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند؛ ترامپ دەیەوێت لە دوای بڕیارەکەی زیاد لە رادە لە بەرامبەر وڵاتانی ئەوروپا خۆی بەھێز بکات، بەڵام کاتی ئەوە ھاتووە ئەوروپا پارێزگاری لە بەھاکانی خۆی بکات. 

بە گوێرەی ھەواڵێکی دویچە وەلەی ئەڵمانی، ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی ئەڵمانیادا بە توندی ھێرشی کردە سەر دۆناڵد ترامپ و رایگەیاند ئەو رەفتارەی سەرۆکی ئەمریکا نائومێدکەرانەیە. 

مێرکڵ وتوویەتی: وڵاتی ئەڵمانیا بە بەیاننامەی کۆتایی گرووپی٧ پابەندەو ئەو بەیاننامەیە جێگیرکراوەو بەھای یاسایی خۆی ھەیە.

ئەو ھەڵوێستەی مێرکڵ لەکاتێکدایە کە لە دوای کۆتایی ھاتنی دانیشتنی وڵاتانی پێشەسازی گرووپی٧ لە کەنەدا، ترامپ لە تویتێکدا ئیمزاکەی خۆی لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنەکە کشاندەوە. 

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *