عێراقهەواڵی

حەیدەر عەبادی : رێگا بەکەس نادەین سەقامگیری عێراق تێکبدات

دەنگی کورد
سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێن دەدات، ئەو تیرۆریست و لایەنانەی لە پشتی سوتانی كۆگاكانی كۆمسیۆنەوەن ئاشكرا بكات. 

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: تەواوی هەوڵەكانیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی ئەنجامدەران سوتاندنی كۆگاكانی كۆمسیۆن و ئەوانەی دەیانەوێت ئاسایش و پرۆسەی هەڵبژاردن بشێوێن و تێكبدەن، ئاشكرا بكات. 

حەیدەر عەبادی، دەڵێت: سوتانی كۆگاكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن كە هاوكاتە لەگەڵ ئەو رۆژەی داعش شاری موسڵی داگیر كرد، پیلانێكە بۆ لێدانی وڵات و ئاراستەی دیموكراتی.  

عەبادی تەئكید دەكاتەوە، حكومەت و هێزە ئەمنیەكان گورزی كوشندە لەو كەس و گروپانە دەدەن كە دەیانەوێت سەقامگیریی عێراق تێك بدەن. 

سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوانەكان و بەرگری شارستانی كرد راپۆرتی تەواوی خۆیان ئامادە بكەن لەبارەی وردەكاریی رووداوەكەوە. داواشی لە كۆمسیۆن كرد رێوشوێنی ئەمنی توند بگرنەبەر لە دەوروبەری كۆگاكان.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *