جیهانهەواڵی

هێرشی فڕۆكه‌كانی سوریا کوژرانی ١٧ هاووڵاتی لێکەوتەوە

سوریا مردنی هاولاتی مەدەنی بەردوامە 

دەنگی کورد
لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی نیشتەجێبوون و نەخۆشخانە لە پارێزگای ئیدلب باکووری سووریا کە یەکێکە لە ناوچەکانی ئاگربەست ، ١٧ ھاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی سوریا ھێرشیان کردووەتە سەر ھەریەک لە گوندەکانی رام حەمدان و کڵێسای بەنی ئی و شارۆچکەکانی بیننەش، تەفتەناز و ئاریھا لە پارێزگای ئیدلب.

سەرچاوەکانی بەرگری شارستانیش لە ئیدلب ئاماژە بەوە دەدەن لە ئاکامی ھێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی منداڵانی نور لە تەفتەناز پێنج ھاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست دا کە سێیان منداڵن و نەخۆشخانەکەش وێران بووە.

لە ئاکامی ھێرشەکاندا ١٣ ھاووڵاتی سڤیل لە تەفتەناز و دوو سڤیل لە ئاریھا و یەک سڤیل لە بیننەش و سڤیلێکی دیکەیش لە رام حەمدان گیانیان لەدەست داوە.
بریندارانیش گوازراونەتەوە بنکە تەندروستییەکانی دەوروبەر بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

لە کاتێکدا تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکان و بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین، مەترسی ئەوە ھەیە ژمارەی قوربانیان بەرزبێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە شەوی پێنجشەممە لە ئاکامی ھێرشکردنە سەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە گوندی زەردەنە سەر بە پارێزگای ئیدلب، لانی کەم ٤٢ ھاووڵاتی گیانیان لەدەست دا.

 

 

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *