جیهانهەواڵ

خەرجی دیداری کیم و ترامپ٢٠ ملیۆن دۆلارە


دەنگی کورد
 خەرجی لووتکەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون کە بڕیارە لە ١٢ی حوزەیران لە سینگاپور بەڕێوبچێت، نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلار لەسەر ئەو وڵاتە دەکەوێت.

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی Strait Times، سەرۆک وەزیرانی سەنگاپور، لی ھسیان لوونگ رایگەیاندووە،کە لووتکەی نێوان ھەردوو سەرۆکەکە نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلار خەرجی دەخاتە سەر وڵاتەکەی.

سەرۆک وەزیرانی سەنگاپور، لوونگ راشیگەیاندووە، کە ئەوان ئامادەن ئەم بڕە پارەیە بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاشتی خەرج بکەن و ڕاشیگەیاندووە "ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە زۆر بە گرنگ دەزانین. لەم باوەڕە داین کە ئەم کۆبوونەوەیە دەرگای دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکاتەوە".

لوونگ ئەوەشی وتووە "ھەڵبژاردنی ئێمە بۆ ئەنجامدانی ئەو لووتکەیە، نیشانەی رێزگرتنی سەنگاپورە لە نێوەندی نێودەوڵەتی، ئێمە ئەم داوایەمان پێشکەش نەکردبوو، بەڵام ئەوان پرسیاریان لە ئێمە کرد، ئێمەش قبوڵمان کرد".

وابڕیارە سبەینێ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، و کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکی کۆریای باکوور، لە سەنگاپور کۆببنەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *