کوردستانهەواڵی

کارەبای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک ئاڕاستەی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان دەکات


دەنگی کورد
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ١١ی حوزەیران  ڕوونکردنەوەیەکی ئاڕاستەی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان کرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئاگادارى خاوه‌ن موە‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌ر وه‌ك له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا راگه‌یه‌نرا، به‌رنامه‌ى موە‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان ٢٤ كاتژمێرییه‌ و هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌وان موە‌لیده‌كانیان كارپێبكه‌ن، نابێت له‌ ١٥ خوله‌ك زیاتر دوابكه‌ون، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سزاده‌درێن".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "دڵنیایی به‌ خاوه‌ن موە‌لیده‌كان ده‌ده‌ین، كه‌ وه‌ك ساڵانى پێشوو له‌كاتى كاركردنى (٢٤) كاتژمێرى، كرێى كارپێكه‌رێكى زیاده‌یان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ (٠.٥) دیناره".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، "هه‌ر موەلیده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هاوڵاتیان سكاڵاى له‌سه‌ر بێت سه‌باره‌ت به‌ دواكه‌وتن له‌كاركردن، پاره‌ى كارپێكه‌رى زیاده‌ى بۆ هه‌ژمار ناكرێت".

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *