کوردستانهەواڵی

دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان داخراو دەبێت

دەنگی کورد

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات: دانیشتنی سبەی پەرلەمان لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچەو دەرماڵەو ئیمتیازاتەکانی دیکە بە داخراوی بەڕێوەدەچێت.

جەعفەر ئیمنکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە: لەپێناو ئەوەی پڕۆژەیاساکە تێکەڵ بە ململانێی سیاسی نەکرێت و مزایەدەی پێوەنەکرێت، دانیشتنەکە بە داخراوی بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە: لە دانیشتنی سبەینێ گفتوگۆ لەسەر ھەموو پڕۆژەیاساکە ناکرێت، بەڵکو لەسەر ئەو چەند ماددەیە گفتوگۆدەکرێت کە بەھۆیەوە پڕۆژەکە رەتکرایەوە.


ئەمڕۆش ھەردوو لیژنەی دارایی و یاسایی لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆدەبنەوە، ئامانجی کۆبوونەوەکەش ئامادەکردنی راپۆرتێکە لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە ‌و دەرماڵەکان.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *