ئابووریهەواڵی

کەنەدا مانگی داهاتوو تۆڵە لە ئەمەریکا دەکاتەوە

سەبارەت بە یاسای نوێی رسوماتی گومرکی ئەمەریکا لەسەر وڵاتانی ئەوروپا و کەنەدا

دەنگی کورد

کۆشکی سپی لەسەر زاری گەورە راوێژکاری ئابورری خۆیەوە(لاری کادلۆ) بەرپرسیارێتی شکستهێنانی لوتکەی کۆمەڵەی حەوتی خستە ئەستۆی(جەستن ترۆدو)ی سەرۆك وەزیران کەنەدا، لە لێدوانەکەی ترۆدودا ئەوە هاتبوو کە باج و رسوماتی گومرکی نوێی ئەمەریکا بەشەرمهێنەرەو  و جەختیشی کردەوە لەوەی وڵاتەکەی رێوشوێنی تۆڵەسەندنەوە دەگرێتە بەر لە مانگی داهاتوودا. (لاری کادلۆ) ئەو لێدوانەی بە (خیانەت) ناو برد

گەورە راوێژکاری ئابوری لە کۆشکی سپی لاری کادلۆ ووتی"سەرۆك وەزیرانی کەنەدا جەستن ترۆدو بەرپرسیارێتی شکستپێهێنانی لوتکەی کۆمەڵەی حەوتی دەکەوێتە ئەستۆ چونکە"لە پشتەوە خەنجەری لێداین".

لە لێدوانێکیدا لاری کادلۆ بۆ ئاژانسی(سی ئێن ئێن) ووتی"ترۆدو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەست و تیایدا ووتی وڵاتە یەکگرتووەکان ئیهانە دەکەن"، کادلۆ پێی وایە وتەکانی سەرۆك وەزیرانی کەنەدا(خیانەت)ە.

سەرۆك وەزیرانی کەنەدا، کە وڵاتەکەی پێشتر وەکو تەواوی وڵاتە ئەوروپییەکان ملکەچی رسوماتی گومرکی ئەمەریکا بووە لەسەر شیش و ئەلەمنیۆم، رۆژی شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە پەراوێزی لوتکەی کۆمەڵەی حەوت، پلانە گومرکییە نوێیەکەی ئەمەریکای بە(شەرماوەر) ناوبرد بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی رێوشوێنی تۆڵەسێنەرانە دەگرێتە بەر مانگی داهاتوو.

پاش چەند کاتژمێرێك دۆناڵد ترەمپ پشتگیری خۆی بۆ بەیاننامەی کۆتایی لوتکەکە کشانەوە کە ماوەی دوو رۆژ بوو بەردەوام بوو لە رۆژهەڵاتی وڵاتی کەنەدا، ئەمەیش لە کاتێکدا کە گەیشتبوونە رێکەوتن سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

کادلۆ ئەوەیشی ووت" رازیبووین و کۆمەڵێك تەنازولمان کرد لە بەیاننامەی کۆتاییدا و چووینە ریزییەوە بە نیەت باشی، بەڵام لێدوانەکانی ترۆدو خیانەت بوو نەك هەر لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەڵکو خیانەت لە هەموو ئەندامانی کۆمەڵەی حەوت".

گەورە راوێژکارە ئابورییەکەی کۆشکی سپی ئەوەیشی روونکردەوە" پارچەکردارەکەی دۆناڵد ترەمپ کە تیایدا ووتی ترۆدو راستگۆ نیەو لاوازە، ئامانج لێی ئەوە بوو؛ لاوازی پێشان نەدات بەر لە کۆبوونەوەی لوتکەی رۆژی سێ شەممە لەگەڵ رابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە سەنگاپۆرە".

کادلۆ ئەوەیشی ووت"ناکرێت ترەمپ بخرێتە هەڵوێستی لاوازەوە بەر لە گفتوگۆیەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور" کە رۆژی سێ شەممە لە سەنگاپۆرە بەڕێوە دەچێت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *