هەمەڕەنگ

دەربارەی کات ژمێرەکەی مەککە ی پیرۆز


دەنگی کورد
  کات ژمیرەکەی شاری مەکەی پیرۆز    دەکەوێتە دەرەوەی ساحەی حەرەمی مزگەوتی حەرامەوە لەشاری مەککەی پیرۆز لە وڵاتی سعودیە

بەباشمان زانی بەشیوەیەکی کورت باسیک لەم شوینە ناوازەیە بکەین 

ــ یەکێکە لەو حەوت بورجەی کە لەلایەن مەلیک عبدالعزیزەوە وەقف کران

ـــ بەرزی ئەم بورجە 601 مەترە

ـــ دووەم درێژترین بورجە لە جیهاندا لەدوای بورجی خەلیفە لە دوبەی لە وڵاتی ئیمارات.

ـــ سەعاتەکە دەکەوێتە کۆتایی بورجەکەوە و لە هەموو شوێنێکی شاری مەککەوە ئەم سەعاتە دەبینرێ

ـــ ناسراوە بە: ساعة مكة

ـــ بەرزی ئەم سەعاتە لە قەعیدەکەیەوە تا دوا خاڵی مانگەکە، 251 مەترە.

ـــ دیزاین کراوە بە نەخشی ئیسلامی

ـــ گەورەترین سەعاتە لەجیهاندا

ـــ دەتوانرێت سەعاتەکە بخوێنرێتەوە لە دووری 17 کیلۆمەترەوە.

ـــ ئەم کاتژمێرە چوار ڕووی هەیە بەدرێژی 43 مەتر بۆ دوو ڕووی و 39 مەتر بۆ دووڕووەکەی پشتەوەی.

ـــ 98ملیۆن پارچە شوشەی ڕەنگا وڕەنگی پێوەیە

ـــ لەلایەن کۆمپانیایە ئەڵمانیەوە دروستکراوە

ـــ دیزاینەکەی لەلایەن ئەندازیاران و وەستاکانی
ئەڵمانیا و سویسرا و وڵاتە ئەوروپیەکانی ترەوە داناوە.

ـــ ئەم سەعاتە وزەی کارەبایی وەردەگرێت لەلایەن وزەی خۆرەوە، لەگەڵ تۆڕی کارەبای گشتی شاری مەککە.

ـــ ئەم سەعاتە مانگێکی هەڵگرتووە بەدرێژی 23 مەتر و پانی 23 مەتر.

ـــ کێشی ئەم سەعاتە 36 طەنە.

ـــ قەبارەی ئەم سەعاتە شەش ئەوەندەی ئەو سەعاتەیە کە لەشاری لەندەنە.

ـــ کێشی هەر مەکینەیەکی سەعاتەکە 21 تەنە.

ـــ لەکۆتایی سەعاتەکە دا وشەی اللە اکبر نووسراوە، درێژی پیتی ئەلیفی سەرەتا زیاترە لە 23 مەتر.

ـــ لەخوارەوەی ڕووەکانی سەعاتەکە نووسراوە لاالە الا اللە محمد رسول اللە یان صەلاوات دادەنرێ، یان لەجەژندا پیرۆزبایی دەنووسرێ.

ـــ درێژی میللی دەقەکە 22 مەترە، میللی سەعاتەکە 17 مەتر، وە کێشی هەریەکێکیان 6تەنە.

ـــ لەکۆتایی سەعاتەکەدا سەماعە هەیە کە دەنگی بانگی لێوە بەرز دەبێتەوە

ــ لەکاتی بانگدا سەعاتەکە بەڕەنگی سەوز و سپی دەردەکەوێ لەڕێگەی 21 هەزار گڵۆپەوە.

ـــ ئەم سەعاتە لەڕۆژدا بەڕەنگی سپی ڕووناکە، وەمیللەکەشی بەڕەنگی ڕەش، وە لەشەودا سەعاتەکە بەڕەنگی سەوز دەردەکەوێ و میللەکەشی بەسپی.

شایانی باسە، شاری مەککە و کەعبەی پیرۆز چەقی وشکانی زەویە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *