تەندروستی

بۆچی نەعنا بە گیایەكی سیحری ناو دەبرێ

 

دەنگی کورد
نەعناع گژوگیایەكی بەناوبانگە بەشێوەیەكی گشتی لە كیشوەری ئاسیا و بەشێكی دەریای ناوەڕاست گەشەی كردووە، سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین و كانزاكانە كە گرنگن بۆ لەش، دەتوانریت لە ئامادەكردنی خواردن و زەڵاتەدا سوودی لێ وەربگیرێت و چەندان جۆر نەعناع هەیە و زۆرترین سوودی بۆ مرۆڤ هەیە،

 گرنگترین سوودەكانی بریتین لەمانەی خوارەوە.

یەكەم: یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات، بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كە دەیانەوێت كێشی لەشیان كەم بكەنەوە، ڕێ لە زۆر خۆری دەگرێت، لە ڕێی كۆئەندامی هەرسەوە بە ریخۆڵە باریكە دەگات و لە وێشەوە نیشانەكانی دەگات بە مێشك ئەم كردارەش وا دەكات هەستی برسیەتی كەم بكاتەوە.

دووەم: سیستەمی بەرگری باشتر دەكات، بۆیە نەعناع بەگژوگیایەكی سیحراوی دادەنرێت، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C كە گرنگە بۆ سیستەمی بەرگری لەش و یارمەتی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش دەدات، یارمەتی خێرا چاكبوونەوەی ئەو شانانە دەدات كە تووشی زیان بوون، هەروەها چەندان كارتەنۆیدسی تێدایە كە چاوەكان لە زیان دەپارێزێت و بینین باشتر دەكات و تەندروستی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن باشتر دەكات.

سێیەم: تەندروستی ئێسك باشتر دەكات، نەعناع سەرچاوەیەكی باشی كانزا جۆراوجۆرەكانە وەكو مس، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، زیو، ئاسن، كالیسیۆم، هەردوو كانزای مەگنیسیۆم، كالیسیۆم باشن بۆ تەندروستی ئێسكەكان خواردنی 100 گرام نەعناع 60 میلیگرام مەگنیسیۆم و 200 میلیگرام كالیسیۆمی تێدایە. هەروەها فۆسفۆر ئێسكەكان دەپارێزێت و نزیكەی 15.6 میلیگرام ئاسنی تێدایە، بۆیە پێویستە رۆژانە ئەم سەوزەیە بخورێت.

چوارەم: لەگەڵ هەوكردن شەڕ دەكات، هەموو جۆرەكانی نەعناع فلافۆنۆیدسی تێدایە كە بەئاسانی لە ڕێی پێستەوە دەمژرێت و بە خوێن و ماسوولكەكان دەگات، بەمەش پرۆستاگلانین لەلایەن لەشەوە دەردەدرێت كە بەرپرسە لە كەمكردنەوەی هەوكردن بەتایبەتی جومگە و ماسوولكەكان
.
سوودەکانی خواردنەوەی چای نەعنا پێش نوستن

بەگشتی چای سەوز سوودێکی زۆری هەیە بۆ لەش  لەڕووی تەندروستیەوە، چونکە ڕووەکیە و هیچ زیانێکی نییە و دەتوانیت بۆ چارەسەری زۆر نەخۆشی بەکاریبهێنیت.

چای سەوز جۆری زۆرە بەشێوەی تێکەڵ واتە هەموو سەوزەکان یان نەعنا یان گوڵە بەیبون و چەندین شێوازی دیکە هەیە، ئەوەی ئەمڕۆ باسی دەکەین چای سەوزی نەعنایە و سوودەکانیەتی بۆ تەندروستی لەش بەتایبەتی پێش خەوتن.

خواردنەوەی چای سەوزی نەعنا پێش نوستن دەبێتە هۆی حەوانەوەی لەش و بەخشینی خەوێکی قوڵ بەبێ سترێس بە شێوەیەکی ئارام.

یارمەتی کرداری مێتاپۆليزم و توانەوەی ئاستی چەوری لەش دەدات و لە ژەهراوی بوون دەیپارێزێت.

هۆکارێکە بۆ خێراکردنی و ئاسانکردنی کرداری هەرس و کەمکردنەوەی گرفتەکانی وەک هەڵئاوسان و غازات یان کرژبوونی گەدە.
بەرگری لەش بەهێزدەکات دژی نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا و سەرمابوون، لەهەمانکاتدا دەوڵەمەندە بە پۆتاسیوم و ڤیتامین بی و کالسیۆم.

یارمەتی هێوربوونەوە و کەمکردنەوەی ئاستی دڵەڕاوکێ دەدەن و خەوێکی قوڵ پێ دەبەخشێت.

ئاستی شەکری خوێن یەکسانی دەکاتەوە و کلوکۆز ڕێکدەخاتەوە بەتایبەتی ئەوانەی تووشبوونی نەخۆشی شەکرە.

خواردنەوەی چای سەوزی نەعنا سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە و شادەمار و خوێنبەرەکان بەهێز دەکات و پشوو بە جەستە دەدات و دەیپارێزێت لە جەڵتە و سەکتەی لەناکاو.

 یەکێکی دیکە لە سوودەکانی چای سەوزی نەعنا پێش نوستن پاراستنی ددانە لە کلۆربوون بەهۆی زۆری ڕێژەی ماددەی دژە ئۆکسان، کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەکتریا و ڤایرۆس کە هۆکارە بۆ هەوکردنی پوک و کلۆربوون.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *