هەمەڕەنگ

بۆچی به‌تایبه‌تی گورگ


 

دەنگی کورد

گورگ هه‌ندێک سیفه‌تی هه‌یه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ به‌ زانینی توشی سه‌رسوڕمان بیت.

وه‌ک:-

١- گورگ هیچ کات گۆشتی بۆگه‌نی ناخوات.

٢-ڕه‌چه‌ڵه‌کی گورگ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر شێر و ده‌چێته‌ ڕێزبه‌ندی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی که‌ به‌ پاشای دارستان داده‌نرێن.

٣- گورگ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئاژه‌ڵه‌کانی تره‌ و هه‌رگیز هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دایک و خوشکی ناکات و له‌گه‌ڵیان جوت نابێت.

٤-هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی گورگ به‌ درێژای ته‌مه‌نیان ته‌نها یه‌ک جار عاشق ده‌بن و یه‌ک جار هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن و ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌ک گورگ جوت ده‌بن ،هه‌ربۆیه‌ به‌چکه‌ی گورگه‌کان دایک و باوکی خۆیان زۆر باش ده‌ناسن.

٥- گورگه‌کان هه‌ر کاتێک هاوژینه‌که‌یان مرد ئه‌وا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ تا ساڵێک پرسه‌ و ماته‌مینی بۆ ده‌گێڕن و هه‌ندێک جاریش په‌نا بۆ خۆ کوشتن ده‌به‌ن و زۆر به‌که‌می دوای مردنی هاوژینه‌که‌یان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌ژین.

٦-گورگ نازناوى( ڕۆڵه‌ دڵسۆز و باشه‌که‌) ى ده‌درێته‌ پاڵ، چونکه‌ گورگ هه‌رکاتێک زانی دایک و باوکی پیربووه‌ و توانای ڕاوکردنیان نه‌ماوه‌ ئه‌وا خۆی ئه‌رکی به‌خێوکردنیان ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ و هه‌موو ڕۆژێک ڕاویان بۆ ده‌کات و خواردنیان بۆ ئاماده‌ده‌کات.

له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ گورگ ته‌نها هێما نییه‌ بۆ ئازایه‌تی به‌ڵکو هێماشه‌ بۆ داوێن پاکی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ر  و دڵسۆزی و وه‌فادارییه‌ به‌رامبه‌ر دایک و باوک و هێماشه‌ بۆ نه‌فس به‌رزی.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *