کوردستانهەواڵی

دەمیرتاش… داوا لە ئەردۆگان دەکات سەردانی بکات بۆ زیندان یان ئازادی بکات 


دەنگی کورد
سەڵاحەدین دەمیرتاش وەڵامی وتەیەکی پێشتری ئەردۆگانی دایەوە و داوایلێکرد یان سەردانی بکات لە زیندان بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکەن، یاخود ئازادی بکات تا لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکانیەوە وەڵامی بداتەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدی هەدەپە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لە زنجیرەیەک تویتدا، وەڵامی وتەیەکی پێشتری ئەردوغانی دایەوە، کەدەمیرتاشی بەوە تۆمەتبارکردبوو، لە پشت گردبوونەوەیەکی ساڵی ٢٠١٤ی تورکیادا بووبێت، کە ئەوکات بۆ پشتیوانیکردن لە هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوا لە شەڕی کۆبانێدا ئەنجامدرابوو.

دەمیرتاش ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند هیچ بەڵگەیەک نییە کە خۆی و پارتی هەدەپە لە پشت ئەو گردبوونەوانەوەبوون.

دەمیرتاش وتوشیەتی، ئەردۆگان لە گردبوونەوە جەماوەریەکەیدا کە بۆ بانگەشەکردن ئەنجامیدابوو، درۆی لە بەرواری ڕوودانی خۆپیشاندانەکانی کۆبانێ و ژمارەی کوژراوەکان کردووە.

هەروەها تەحەدای ئەردۆغانی کردووە و دەڵێت "ئەگەر بوێربێت لە زیندان سەردانی بکات و گفتوگۆ سەبارەت بەو تۆمەتانەی دەکەن و ئەگەر نایەت با ئازادبکرێت و لە گردبوونەوە جەماوەرییەکانی هەدەپەوە وەڵامی دەداتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد لە هەموو حاڵەتەکاندا ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە هاوڵاتیان وەڵامێکی ڕوون دەدەنە ئەردۆگان.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *