عێراقهەواڵ

جەبار لوعەیبی ..عێراق داوای لە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت کردووە بەرهەمهێنانی نەوت زیاد نەکەن


 دەنگی کورد
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، جەبار لوعەیبی وەزیری نەوتی عێراق داوای لە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت کردووە کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد نەکەن 

چونکە دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت و ڕێککەوتنی نێوان ئۆپێک و ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی نرخی نەوت شکست دەهێنێت،
 وەزیری نەوت ڕایگەیاندووە نابێت عێراق بخرێتە ژێر فشارەوە بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات، ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیارە ٢٢ی ئەم مانگە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک کۆببنەوە و تاوتوێی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بکەن.

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *