جیهانهەواڵ

خواردنی کیم و ترامپ چی بو لە سەنگاپۆرە؟

 

دەنگی کورد
کۆشکی سپی لیستی خواردنی هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکوری لە دوورگەی سێنتۆسا لە سەنگاپورە بڵاوکردەوە.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی دەڵێت، ڕۆبیان و ئەڤۆکادۆ لەسەر سفرەی دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆن ئۆن دانراوە.

هەروەها لە سەر سفرەی خواردنی هەردوو سەرۆک، پەراسوری گۆشتی مانگا و پەتاتە و بروکلی و زەڵاتەی ئامادەکراو بە خواردنەوەی سور ئامادەکراوە، لەگەڵ گۆشتی بەراز و برنج و زەڵاتەی بیبەری تون و ماسی.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکور لە سەنگاپورە کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکەیان بە مێژووی ناوبرد.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *