عێراقهەواڵی

بەرپرسی کوشتنە بە کۆمەڵەکانی داعش لە موسڵ دەستگیرکرا

دەنگی کورد

پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، چەکدارێکی داعشیان لە باکوری شاری موسڵ دەستگیرکردووە کە بەرپرس بووە لە کوشتنی بەکۆمەڵی هاوڵاتیان.

ئەحمەد عوبەیدی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاند " لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ هێزە ئەمنییەکان توانیویانە حارس ئەبو سیف هیلالی کە پێشتر داواکراو بووە لە ناحیەی ڕەشیدیەی باکوری موسڵ دەستگیر بکەن کە لەگەڵ کوڕەکەی زیبان هیلالیدا بووە."

ئەحمەد عوبەیدی یەکێک بووە لە کەسە دیارەکانی ناو داعش و بەرپرس بووە لە نەینەوا و بەرپرس بووە لە کوشتنی زیاتر لە ٤٥٠ هەزار کەس لە تەواوی پارێزگاکە لە ساڵی ٢٠١٤وە.

هاوکات هێزێکی سەربە پۆلیسی نەینەوا دوێنێ توانیویانە چەکدارێکی دیکەی داعش دەستگیر بکەن و لەمیانی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی تلسقۆف و بەنداوی موسڵیشدا برایەک و کوڕێکیان کوشتووە کە لەناو داعشدا بوون.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *