هەمەڕەنگ

“دایک” لە کۆتاییدا هەواڵێکی بە زەردەخەنەوە پێشکەشکرد

 

دەنگی کورد
ری چون هی بێژەری "دایک"ی کۆریای باکور لە کۆتاییدا هەواڵێکی بە زەردەخەنەوە پێشکەشکرد کە دیدارەکەی کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپ بوو.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە لە زاری شارەزایانی زمانی کۆرییەوە بڵاویکردەوە، چون هی تەمەن ٧٠ ساڵ هەوڵی داوە لەکاتی پێشکەشکردنی هەواڵی دیدارەکەی کیم و ترەمپ لەسەرخۆ بێت و لە بەردەم کامێرادا هاوار نەکات.

چون هی لە ناوچەی چانگۆن لە ناوەندی کۆریای باکور و لە خێزانێکی هەژار لەدایکبووە، بەشی شانۆ و سینەمای لە زانکۆی پیۆنگیانگ خوێندووە.

ناوبراو لە ساڵی ١٩٧١وە وەک میدیاکار لە ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوردا کاردەکات، بەوە ناسراوە کە کەسایەتییەکی سۆزدار و لە هەمان کاتیشدا شەڕانگێزی هەیە لەکاتی پێشکەشکردنی هەواڵدا.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *