جیهانهەواڵی

ئێران هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەی ئەمڕۆی ئەمریکا و کۆریا ڕاگەیاند

 


دەنگی کورد
وتەبێژی سەرۆک کۆماری ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر ڕێککەوتنی لوتکەی ئەمڕۆی هەردوو وڵاتی کۆریای باکور و ئەمریکا نیشاندا و ڕایگەیاند، دوناڵد ترەمپ پیاوێکی بێ متمانەیە و ماوەیەکی تر ڕێککەوتنەکە هەڵدەوەشێنێتەوە.

محەمەد باقر وتەبێژی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکییەکان پاشگەزبوونەتەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ چونکە ڕەفتارەکانی وەکو پیاوێکی دیبلۆماسی نایتە پێش چاو، لە هەڵبژدرانی داهاتوودا هەرگیز هەڵینابژێرنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو "سەرۆکی کۆریای باکور چۆن متمانە بە ترەمپ دەکات، کاتێک لە فڕۆکەدا بە یەک تویت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گروپی جی حەوتی توشی سەرسوڕمان کرد، کاتێک وتی ئیمزا لەسەر ڕێککەوتنی جی حەوت ناکەم".

   

ئەمە لەکاتێکدایە لە ٨ى ئایارى ٢٠١٨ دۆناڵد ترەمپ بە فەرمى کشانەوەى ئەمریکاى لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران لەگەڵ وڵاتانى پێنج کۆ یەک ڕاگەیاند و بە وتەى سەرۆکى ئەمریکا ئەم ڕێککەوتنە هەلى باشى بۆ ئێران ڕەخساندووە کە گەشە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەى بدات نەک سنووردارى کردبێت.

ئەمڕۆش هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکور لە وڵاتی سەنگاپورە کۆبوونەوە و پاداشتێکی گشتگیری هاوبەشیان واژۆکرد، بە وتەی سەرۆکی ئەمریکاش، لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکور زۆر بە خێرایی دەستپێدەکات.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *