عێراقهەواڵی

موسڵ.. سئ خانوو تەقینەوە 

دەنگی کورد
 لە١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨  سێ خانوو له‌ گه‌ڕه‌كی مووسڵی كۆن كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ بۆمبڕێژكرابوون، ته‌قیوونه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ 27 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

نه‌قیبه‌ ئه‌حمه‌د عوبه‌یدی، گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: "خانووه‌كان پێكه‌وه‌ ته‌قیوونه‌ته‌وه‌و كه‌وتوونه‌ته‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هوانی مووسڵ كۆن، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 27 كه‌س كوژراوون كه‌ به‌شێكیان ژن و منداڵن".

گوته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: "ئه‌و سێ خانووه‌ پێشتر خاوه‌نه‌كانیان به‌ خێزانه‌وه‌ ئاواره‌ بوون و به‌م دواییانه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی عێراقی هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بووه‌ له‌ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌دا، سه‌ره‌نجام ته‌قیوونه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌و رووداوه‌ جه‌رگبڕه‌‌".

هێشتا ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كێشه‌ی ئه‌منی و رووداوی توندوتیژی و هێرشی زۆری تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و پاش تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه‌دا چالاكن و شاره‌كه‌ش به‌ وێرانه‌یی ماوه‌ته‌وه‌. به‌تایبه‌تی مووسڵی كۆن هێشتا پڕه‌ له‌ بۆمب و لاشه‌ی چه‌كداره‌ كوژراوه‌كانی داعش. كه‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014ـه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 3 ساڵ كۆنترۆڵی به‌شێكی زۆری پارێزگاكه‌یان كردبوو.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *